هەولێر پاڵەوانێتی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی لە باوەش دەگرێت
لەمباریەوە ئاسۆ عادل سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەر زەوی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: ئەم پاڵەوانێتە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 12 یانە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكات و ماوەی 3 رۆژ دەخاینێت.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئاسۆ عادل گوتی: ئەمرۆ چوارشەممە كاتژمێر 5:30 ئێوارە كۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتیەكە لە یەكێتی تێنسی سەر زەوی لقی هەولێر لە ئەكوا پارك ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
