نۆێنەرەكەی كوردستان چوارشەممە یاری هەیە

نۆێنەرەكەی كوردستان چوارشەممە یاری هەیە
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی كچان، كە لە شاری حەلە-ی پارێزگای بابل ئەنجام دەدرێت.
ئەمرۆ سێشەممە یارییەكان دەستی پێكرد و لە یەكەم یارییدا یانەی شورتەی شاری بەغداد توانی سەركەوتنێكی گەورە بە دەستبهێنێت و لە یانەی مەشخاب بباتەوە بە ئەنجامی (34-1) گۆڵ، لە یانەی شورتەی شاری بەغداد هەردوو كچە یاریزانی شاری هەولێر ساز فەریدون و سێوە جەلال یاری دەكەن.
لەم پاڵەوانێتیە یانەی ئەفرۆدێت تاكە نوێنەری كوردستان و ئەمرۆ سێشەممە گەیشتە شاری حەلە، لەمباریەوە كاروان شێخ زیرەك بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ئەفرۆدێت لە لێدوانێكی تایبەت دا گوتی: شاندی یانەكەمان رۆژی سێشەممە گەیشتنە شاری حەلە و رۆژی چوارشەممە یەكەم یاری خۆمان بەرانبەر یانەی فەتات نەجەف ئەنجام دەدەین و یارییەكەش كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
لە درێژەی قسەكانیدا كاروان شێخ زیرەك گوتی: تیپەكەمان ئامادەیە و ئێمە تاكە نوێنەری كوردستانین و چاوەمان لە نازناوی پاڵەوانێتیەكەیە.
جێگەی باسە پاڵەوانی وەرزی رابردوو خولی نایابی عێراق یانەی ئافرەتانی هەولیر بەهۆی قەیرانی دارایی بەشداری لەم پاڵەوانێتیە نەكرد.
رێبین رەمزی
Top