بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق

بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق
یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێكی گرنگی لەبارەی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2015-2016 دەركرد، كە بەمشێوەیە:
1- وا بڕیارە لەكاتی تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان هەر یانەیەك خاڵەكانی خۆی بۆ قۆناغی كۆتایی ببات، بەڵام بەهۆی داواكاری زۆربەی یانەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا لە هەر كۆمەڵەێك چوار یانە سەردەكەوێت لە قۆناغی كۆتایی خولێك بە دوو قۆناغ لەنێوان یانەكان ئەنجام دەدرێت ئەوەی زۆرتر خاڵ كۆبكاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولی عێراق.
2- بەفەرمی 44 یانە بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی عێراق لە وەرزی 2015-2016 دەكات.
3- گرێبەستەكان لە نێوان یانەكان و یاریزانان دەبێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بەم بابەتە نییە، هەر یاریزانێك گرێبەست لەگەڵ دوو یانە مۆربكات ئەوە بۆ ماوەی ساڵێك رادەگیرێت.
4- لەم وەرزە دوو یانە دادەبەزێت بۆ خولی پلە یەكەكانی عێراق و دوو یانە بۆ خولی نایابەكان سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
Top