دەستەکانى ئافرۆدێت بۆ بەرزکردنەوەى جامى عێراق ئامادەن
رۆژى سێ شەممە کاتژمێر 1 ى پاش نیوەڕۆ لەفرۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە وەفدى یانەى ئافرۆدێت بەرەو فرۆکەخانەى بەغداد دەرۆن و لەوێشەوە روودەکەى پارێزگاى بابل کەبریارە رۆژانى 25 تا 31 -8 پاڵەوانێتى کچانى یانەکانى عێراق لەشارى حلەى ناوەندى پارێزگاى بابل بەرێوەبچێت، بەو بۆنەیەوە رۆژى دوو شەممە کچانى ئافرۆدێتى شارى سلێمانى بەسەرپەرشتى (کوردۆ قادر)ى راهێنەرى تیپەکە دواهەمین یەکەى مەشقەکانیان ئەنجامداو تەواوى یاریزانەکانیش بەڵێنى ئەوەیاندا کە بەنازناوى پاڵەوانى عێراقەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
جێگەى باسە ئەمساڵ بریارە تیپى شەش یانە لەخولەکەدا بەشداربن کەکچانى ئافرۆدێت تاکە یانەى کوردستانن بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئامادەن .
کاروان شێخ زیرەک- راگەیاندنى یانەى ئافرۆدێت
