زاخۆ ھێرشبەرێکی بەرازیلی تاقیدەکاتەوە

زاخۆ ھێرشبەرێکی بەرازیلی تاقیدەکاتەوە
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو دەست پێبکات، دوای دوورخستنەوەی ھێرشبەرانی یانەکەی لەلایەن ڕاھێنەری رۆمانی ستان لە وڵاتی رۆمانیا لە کەمپە مەشقیەکەی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ ھێرشبەرێکی بەتوانای بەڕەگەز بەرازیلی دۆزیتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکات و شوێنی ھێرشبەرانی تری پێ پڕبکاتەوە، لەم بارەشەوە سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ لە وڵاتی رۆمانیا ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی: یاریزانی بەرازیلی ناوی فارمایلۆیە و یاریزانێکی بەتوانایە لە ھێلی ھێرشبردن ئێمەش بۆ ماوەی یەک ھەفتە لە ژێر تاقیکردنەوە دەبێت ئەوکات ئاستی ئەو باشبێت و دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکە ئاستی ناوبراویان بەدڵ بێت ئەوکات ئێمە گرێبەستی لەگەڵ دەکەین، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی ھیچ گرێبەستێکی لەگەڵ نەکراوە چونکە لە ژێر تاقیکردنەوەکانی ستانی ڕاھێنەرە، ئێمەش ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان دەمانەوێ ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و چەندین یاریزانی بەتوانامان ھێناوەتە ریزی یانەکەمان بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی گەورە، یانەکانیش ھەمووی یاریزانی بەتوانایان ھێناوەتە ریزی تیپەکەیان بۆ ئەوەی بەم یاریزانانە ئەنجامی باش بەدەست بھێنین.
Top