زانیاری تەواو لەسەر یاریزانە پیشەگەرەكەی یانەی هەولێر

زانیاری تەواو لەسەر یاریزانە پیشەگەرەكەی یانەی هەولێر
ئەمرۆ شەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی (دجاڤان دی لیما ئاراگۆن) گەیشتە شاری هەولێر بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە یانەی هەولێر بۆ بەشداریكردن لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، ئەم یاریزانە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و تەمەنی 25 ساڵە و درێژی (171)سم و لە زۆربەی ساڵەكانی لە خولی بەرازیل یاریكردووە تەنیا لە وەرزی (2013-2014) نەبێت، كە چووە یانەی مسێمیری قەتەری و توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ ئەم یانەیە پێشكەش بكات دواتر گەرایەوە خولی بەرازیل.
وا چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە رۆژی یەكشەممە لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لە یارییە دۆستانەكەی بەرانبەر یانەی گارە-ی شاری دهۆك بكات، كە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
تا ئێستا یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆرنەكردووە.
رێبین رەمزی
Top