خولێكی راهێنەرایەتی لەش جوانی لە كەركووك ئەنجام دەدرێت
ئەم خولە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەكات و تا (7)ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
خولەكە بەسەرپەرشتی چەندین وانەبێژی باوەرپێكراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆ ئەنجام دەدرێت، كە لە نیوانیاندا پالەوانی پیشەگەر (خالید محسناوی).
بە پێی مەرجاكانی ئەم خولە، دەبێت بەشداربوو دەرچووی ناوەندی بێت و بروانامە بهێنێت ئەوەی پاڵەوانی كوردستان و عێراق بێت لە مەرجی بروانامەی خوێندن دەبەخشرێت و هەروەها بەشداربوو دەبێت 200 دۆلار وەكو بەشداریكردن بداتە خولەكە و بەشداربووی خولەكە نابێت تەمەنی لە 20 ساڵ كەمتر بێت.
رێبین رەمزی
