یەكێتی تێنسی سەر زەوی عێراق بڕیاری دا رۆژی هەینی (21)ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی كچان ئەنجام بدرێت، بە مەبەستی دەستنیشانكردنی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی كچان، ئەم پاڵەوانێتیە بەسەر چوار بەش دابەشكراوە، ئەوەیش یاریزانان لە تەمەنی (12) ساڵ و (13) ساڵ و (14) ساڵ و (15) ساڵ بەرەو سەرەوە.
چاوەروان دەكرێت لەم پاڵەوانێتیە ژمارەیەكی زۆر لە یانەكانی عێراق بەشداری تیاییدا بكەن.
رێبین رەمزی