ریال مەدرید لۆكاس سیلڤا بە خواستن دەداتە یانەیەكی دیكە

ریال مەدرید  لۆكاس سیلڤا بە خواستن دەداتە یانەیەكی دیكە
یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید لۆكاس سیلڤا دووچاری بێ هیوایی بووە لە دۆزینەوەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیی تیپەكە لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەكە رافاییل بینیتیز، هەروەك چۆن لەوەرزی رابردوو لەگەڵ راهێنەر كارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەر روویدا. لەمبارەیەوە پێگەی دیڤنسا سەنتڕاڵی سەر بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەو یاریزانە لە پلەی پێنجەم دێت لە پلانی راهێنەر بینیتیز دوای هەریەك لە تۆنی كرۆس و مۆدریچ و كاسمیرۆ و ئایرا مەندی. هەروەها پێگەی دیڤنسا سەنتڕاڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە یانەی ریال لە ئێستادا لە هەوڵی تاوتوێكردنی پرسی پێدانی ئەو یاریزانەیە بە شێوەی خواستن بە یانەیەكی دیكە لەم وەرزەدا، بۆیە دەستنیشانكردنی ئەو یانەیە دەمێنێتەوە سەر ئەو یاریزانە، دوای ئەوەی بۆندی زۆری پێشكەش دەكرێت. بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان وا دەردەكەوێت ئەو یاریزانە روو لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بكات، بڕیاری كۆتاییش لە دەستی راهێنەر رافاییل بینیتیزە كە بڕیاری مانەوەی ئەو یاریزانە دەدات، یاخود بڕیاری رۆیشتنی دەدات بۆ یانەیەكی دیكە.
Top