دھۆک ڕاھێنەرێکی گۆڵچی دیاری کرد بۆ ئاستەکانی تەمەن

دھۆک ڕاھێنەرێکی گۆڵچی دیاری کرد بۆ ئاستەکانی تەمەن
کارزان کانەبی
بەمەبەستی دروست کردنی بناغەیەکی باش بۆ یانەی دھۆک بۆ ئەوەی لە داھاتووی تیپەکە سوودیان لێ بینیی و پشت بەتوانای یاریزانانی خۆمالی دروست کردنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ بۆ ئەوەی لە داھاتوو چیتر پشت بە گۆڵپارێزی دەرەوەی شارەکان نەبەسترێت ، یانەی دھۆکیش لە وەرزی ڕابردووە یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر تاسەری ھەرێمی کوردستان تاقیکردەوە کە پشت بەستبوو بە یاریزانانی کورد، بۆیە ئەم وەرزە یانەی دھۆک درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆیان دەدەن بە پشت بەستن بە توانای کوڕانی شارەکەیان بۆیە لە ھەنگاوێکی تردا دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی دھۆک بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاھێنەری گۆڵپارێزی بەتوانای شارەکە و گۆڵچی پێشووی یانەکەی جوتیار موحسین مۆرکرد بۆ ئەوەی لە ئاستی تەمەنە جیاوازەکان بۆ خولەکانی کوردستان، لە دوای مۆرکردنی گرێبەستەکەشی جوتیار ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی: دەمەوێ زیاتر خزمەتی وەرزشی شاری دھۆک بکەم و چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ شاری دھۆک و یانەکە بەرھەم بھێنین و ئیتر پشت بە گۆڵپارێزی بیانی نەبەستین و چەندین گۆڵپارێز بەتوانا بۆ یانەی دھۆک ئامادە بکەم، جوتیار موحسین سەرپەرشتی گۆڵپارێزەکانی ئاستی جیاواز دەکات لە خولەکانی کوردستان
Top