سەردار محەمەد لە بەغدا داوا کراوە

سەردار محەمەد لە بەغدا داوا کراوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی وەرزشی شورتە نەیتوانی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لە خولی نایابی یانەکانی عێراق بەدەستبھێنێت، بۆیە ئەم وەرزە دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی شورتە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ حەکیم شاکری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی مۆرکرد، بۆیە لە ئێستادا یەکەم کاری حەکیم بەھێزکردنی ئاستی ھێزی لەشی یاریزانانی یانەی شورتەیە بۆیە یەکەم کاری پەنا بردنە بۆ سەردار محەمەدی راھێنەری ھێزی جەستەیی کوردی بەناوبانگی یانەی عەجمانی ئیماراتی بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن، لە بارەی پەیوەندی پیچوە کردنیشی سەردار محەمەد گوتی: من لە ئێستادا پەیوەستم بەم گرێبەستەی کە لەگەڵ یانەی عەجمان ھەمە چونکە ئەوە ڕەوشتی من نییە ریزی یانەکە جێبھێلم ، حەکیم شاکری ڕاھێنەریش بەفەرمی پەیوەندی پێوە کردوومە بۆ ئەوەی مەشقی یانەی شورتە وەربگرم ئەوەش بۆمن شەرەفێکی گەورەیە ، بەڵام من داوای لێبوردنم لە کاپتن حەکیم کردوە چونکە ناتوانم دەستبەرداری گرێبەستەکەی پێشوم بم، بەھیوای ئەوەشم لەگەڵ ھەر یانەیەک کاربکەم، بتوانم خزمەتی وەرزشی کوردستان و یانەکان بکەم، سەردار محەمەد ڕاھێنەری پێشووی ھێزی جەستەیی ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بووە و ماوەیەکی زۆریش لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کاری ڕاھێنەرایەتی کردوە.
Top