پێشمەرگەی هەولێر لە بەغدا بوونە پاڵەوان

پێشمەرگەی هەولێر لە بەغدا بوونە پاڵەوان
لە شاری بەغداد پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی بەمەبەستی دەستنیشانكردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی تەمەنەكان.
لەم پاڵەوانێتیە هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە تەمەنی 11 و 12 ساڵ و یانەی قەڵا لە تەمەنی 16 ساڵی بەشداریان لەم پاڵەوانێتیە كرد.
لە تەمەنی 11 و 12 ساڵی دا هەردوو یاریزان محەمەد ئەبو زێد و داریان قەهار توانیان بگەنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لە یاری كۆتایی یاریزان محەمەد ئەبو زەید توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یاریزان داریان قەهار پلەی دووەمی بە دەستهێنا، پاشان ئەم دوو یاریزانە رووبەرووی دوو یاریزانی تر بوونەوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هەڵبژاردەی عێراق، هەردوو یاریزانە كوردەكە بە شایستەوە توانیان یارییەكە ببنەوە و بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لە مانگی 9ی لە وڵاتی لوبنان ئەنجام دەدرێت.
لە تەمەنی 16 ساڵیدا هەردوو یاریزانی قەڵا مستەفا ئەحمەد و سان تەحسین پلەی سێیەم و چوارمیان لەم تەمەنە بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
Top