سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتی عێراق بۆ تۆپی باسكە دەكات
لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە یانەكانی (بەحری، قرەقۆش، سەنحاریب، ئەكاد،ئافرەتانی هەولێر، سلێمانی، ئەفرۆدێت، سیروانی نوێ).
یانە بەشداربووەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێت لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت و پاڵەوانی خولی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا و عەرەب دەكات.
جێگەی باسە هەردوو یانەی دهۆك و نەفتی جنوب بەفەرمی كشانەوەی خۆیان لەم پاڵەوانێتیە راگەیاند.
رێبین رەمزی
