ھەولێر مەشقەکانی دەستپێکرد
دوای ئەوەی ئەم وەزرە یانەی ھەولێر بڕیاری دا بە سەرجەم یاریزانانی کورد و بە پێکھاتەیەکی تەواو خۆماڵی شەڕی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بکات لە ڕکابەرییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراق و کوردستان ، بۆیە دەستەی کارگێڕی بەردەوامە لە کۆکردنەوەی یاریزانە بەتواناکانی و نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی تیپەکەی لە درێژەی کارەکانیان کارگێڕانی یانەکە گرێبەستی ھەریەک لە یاریزانان(کۆسرەت بایز و میران خەسرۆ و سیروان خدر)ی بۆ وەرزێکی تری خولەکە نوێ کردوە، جگە لەوەش یانەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی وەرزشی ھەندرێن رێکارھاشم و ھەریەک لە یاریزانان دیار یاخی و کامەران عەلی لە یانەی زاخۆ مۆرکرد بۆ ئەوەی بەم یاریزانانە بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت لە خولی عێراقی ، کە وەرزی ڕابردوو بە ژمارەیەک یاریزانی عەرەب نەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت، لەلایەکی دەیکەوەش بەبەشداری ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکە و بەسەرپەرشتی ئەحمەد سەلاحی ڕاھێنەری تیپی تۆپی تۆپێی یانەکە یەکەیەکی مەشق و ڕاھێنانیان لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشی ھەولێر ئەنجامدا بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەن بە ئەوەی لە ئێستاوە یانەکە بە شێوازی تازە خۆیان ئامادە بکەن لەسەر دەستی ستافی ڕاھێنەرانی تازەی یانەکەیان کە تاکە ئامانجی ئەم وەرزی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر پێگەیاندنی یاریزانانی کوردە و دەیانەوێ پێکھاتەیەکی تۆکمە دروست بکەن ، بە شێوازی تازە بەرھەم ھێنانی یاریزانی خۆماڵی لە ھەمان کاتیشدا یانەکە ببێتە پێگەیەکی بەھێز بۆ پێگەیاندنی چەندین یاریزانی بەتوانا و ئەو یاریزانانەی دەیانەوێ ئاستی خۆیان بەرز بکەنەوە لەریزی یانەکە، قەیرانی دارایی ئەم وەزرە بەرۆکی یانەی ھەولێری بەرنەداوە بۆیە یانەی ھەولێر دەستی بە پشت بەستن کردوە بە یاریزانانی کوردی شاری ھەولێرو شارەکانی تر بۆیە بەرنامەی ھەولێر بۆ داھاتوو گرنگیدانی زیاتر دەبێت بە یاریزانانی کورد، بۆیە پێش بینش دەکرێت ئەمساڵ ھەولێر بتوانێ ئەنجامی شایستە بەم یاریزانانە بەدەست بھێنێت، جێگای ئاماژە کردنە وەرزی ڕابردوو یانەی دھۆک یەکەم یانەی کوردستانی بووە ئەم شێوازەی پەیرەو کرد لە خولی عێراق و توانی ئەنجامی شایستەش بەدەست بھێنێت.
