چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی عێراق بزانە

چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی عێراق بزانە
وا بڕیارە سبەی چوارشەممە لە شاری بەغداد تیروپشكی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2015-2016 ئەنجام بدرێت بە بەشداریكردنی 20 یانە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێت و هەر كۆمەڵەی 10 یانەیە وا بڕیارە یارییەكانیش لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە-ی (14-15/ 9/ 2015) ئەنجام دەدرێت و یارییەكانیش بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت لە هەر كۆمەڵێك چوار یانە بۆ خولی بژاردەی عێراق سەردەكەوێت و یارییەكانی خولی بژاردە بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و یانەكانیش خاڵەكانیان لە خولی نایاب بۆ خولی بژاردە لەگەڵ خۆیان دەبن و خاوەن زۆرترین خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولی عێراق لەم وەرزە.
سەبارەت بە تیروپشكەش بەمشێوەیە دەبێت.
1- هەردوو یانەی نەفتی ناوەڕاست و قوە جویە دەبنە سەرۆكی كۆمەڵەكانی یەكەم و دووەم.
2- هەر یەكە لە یانەكانی ( شورتە، زەورا، تەلەبە، هەولێر) بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن، یانەی هەولێر لە كۆمەڵەی قوە جەوییە دەبێت.
3- هەریەكە لە یانەكانی شاری بەغداد ( نەفت، كارەبا، حدود، ئەمانە، كەرخ، سەناعە) بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن بە پێی ئەم ئاستانە: ئاستی یەكەم: ئەمانە بەغداد - كەرخ
ئاستی دووەم: نەفت - حدود
ئاستی سێیەم: كارەبا - سەناعە
4- هەریەكە لە یانەكانی زاخۆ و دهۆك بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و یانەكانی مینا و نەفتی جنوب بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و یانەكانی نەفتی میسان و سەماوە و كەربلا بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و یانەی نەجەف لە كۆمەڵەی هەولێر و قوە جویە دەبێت.
5- پاڵەوانێتی جامی عێراق لە وەرزی 2015-2016 بە بەشداریكردنی یانەكانی خولی نایاب و هەندێك یانەی خولی پلە یەكی عێراق بەرێوە دەچێت و یارییەكانیش لە بەرواری (2015/10/6-5) ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە تا ئێستا یانەی هەولێر دوو یانەی خۆی لە كۆمەڵەكەی زانیوە ئەوەیش هەردوو یانەی قوە جویە و نەجەف-ە.
رێبین رەمزی
Top