هەولێر راهێنەری تیپی خولی كوردستانی دەستنیشان كرد

هەولێر راهێنەری تیپی خولی كوردستانی دەستنیشان كرد
دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بارەگای یانەكە ئەنجامدا بەمەبەستی تاوتوێكردنی باروودۆخی یانەكە، دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی بڕیاری راهێنەر یوسف كاكی وەكو راهێنەری تیپی تۆپی پێی بەشداربوو لە خولی كوردستان دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو ئەركی راهێنەرایەتی ئەم تیپە وەربگرێت.
لە هەمان كاتدا بڕیار درا ئەم راهێنەر لە تیپی لاوان بەردەوام بێت تا كۆتایی خولی لاوانی كوردستان پاشان ئەركی راهێنەرایەتی تیپی دووەم وەربگرێت.
جێگەی باسە یوسف كاكی یاریزانی دێرینی یانەی هەولێر و شاری بووە و خاوەن بروانامەی b ئاسیویە لە بواری راهێنەرایەتی و ماوەیەكی زۆرە راهێنەری تیپی لاوانی هەولێرە.
رێبین رەمزی
Top