هەولێر گرێبەستی سێ یاریزانی نوێكردەوە
لە لێدوانێكی دا سەرهەنگ موحسین خۆشحاڵی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر دەربری و هاندرانی دڵنیاكردووە، كە بە پاڵپشتی هاندەران تیپەكە لە وەرزی داهاتوو ئەنجامەكان باش دەبێت.
لە بەرانبەردا برهان جومعە خۆشحاڵی خۆی دەربری و گوتی: چەندین گرێبەستمان لە یانەكانی شاری بەغداد و یانەكانی تر بۆ هاتووە، بەڵام خۆشەویستیمان بۆ یانەی هەولێر وایكرد لەگەڵ یانەكە بەردەوام بین، هەرچەندە یانەكە بە قەیرانێكی دارایی قورس تێپەر دەبێت، بەڵام دەستبەرداری یانەكە نابین.
بەهەمان شێوە محەمەد خالید جفال پاڵپشتی قسەكانی بورهان جمعەی كرد و گوتی: هەوڵ دەدەین ئەمساڵ بەشداریكردنمان لە خولی عێراق جیاواز بێت بۆیە هەموو شتێك لە پیناو یانەكە دەكەین، تاوەكو بتوانین بە باشترین شێوە پارێزگاری لە ناوی یانەكە بكەین.
جێگەی باسە ئەم چوارەمین یاریزانە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە نوێكردەوە دوای یاریزان هەردی سیامند.
رێبین رەمزی
