هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بووە پاڵەوانی نۆروەی كۆپ

هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بووە پاڵەوانی نۆروەی كۆپ
ئەمرۆ شەممە لە وڵاتی نەرویج كۆتایی بە پاڵەوانێتی نۆروەی كوپ هات، كە تیاییدا هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا لە یانەی هاندیگ گەیلۆ نەرویجی بردەوە.
دوای ئەوەی كاتی ئاسایی و زیادكراودا یارییەكە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ تەواو بوو، تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە رێگەی یاریزان كارزان مستەفا تۆمار كرا.
لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان هێرش دیندار بووە پاڵەوانی یارییەكە كە توانی 3 لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا دوورخستەوە.
جێگەی باسە لەم یارییە ژمارەیەكی زۆری رەوەندی كورد ئامادە بوون و دوای تەواوبوونی یارییەكە ئاهەنگی سەركەوتنیان گێرا.
رێبین رەمزی
Top