گرێبەستی مستەفا كەریم چەندە

گرێبەستی مستەفا كەریم چەندە
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی قوەی جەوییە مستەفا كەریم بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
دوای مۆركردنی گرێبەستەكە مستەفا كەریم پەیامێكی ئاراستەی جەماوەری یانەی قوە جەوییە و دەستەی كارگێری یانەكە كرد و گوتی: هۆكاری جێهیشتنی یانەكە بۆ رێزنەگرتنی دەستەی كارگێری یانەكە دەگرێتەوە، كە رێزی منیان نەگرت و گرێبەستێكی شایستەیان پێشكەش نەكردم هەرچەندە داوام لێكردن گرێبەستێك شایستە بە ناوی من و خزمەتی من بۆ یانەكە پێشكەش بكەن، بەڵام دواین گرێبەست كە پێشكەشیان كردم تەنیا 200 ملیۆن دینار بوو، ئەمەش گرێبەستێكی یەكجار كەم بوو بەرانبەر گرێبەستی یانەی زاخۆ كە ئەوان نرخی منیان بە تەواوی زانی.
ئەم قسەی مستەفا كەریم لێكدانەوەی جیاوازی هەیە، هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن، كە رەنگە گرێبەستی مستەفا كەریم زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بێت.
جێگەی باسە یاریزانی ناوبراو توانی پلەی دووەمی خولی عێراق لەگەڵ یانەی قوە جەوییە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی بەرانبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست تووشی دۆران هات.
رێبین رەمزی
Top