زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی لیبی مۆركرد

زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی لیبی مۆركرد
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بە سەركردایەتی راهێنەری رۆمانی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی لیبیا ئەحمەد زوی بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
ئەم یاریزانە لە ریزی هەڵبژاردەی لیبیا یاری دەكات و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و پێشتر لە یانەكانی ( نەسر-ی ) لیبی بۆ ماوەی سێ وەرز گۆڵكاری خولی لیبیا بووە و هەروەها لە ریزی یانەی بەنزرتی تونسی یاریكردووە و گۆڵكاری خولی تونسی بووە و یاری لە یانەی شارقەی ئیماراتی كردووە لەویش گۆڵكاری تیپەكە بووە بە تۆماركردنی 14 گۆڵ پاشان یاری بۆ یانەی ئەهلی بەنغازی لیبی كرد و توانی بگاتە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتی یانەكانی ئەفریقا دواتر یاری بۆ یانەی بەنزرتی تونسی كرد.
ئەم یاریزانە بە تۆقێنەری گۆڵپارێزەكان ناسراوە.
جێگەی باسە ئەم چوارەمین یاریزانی پیشەگەرە، كە یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ مۆر دەكات دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی رۆمانی مۆركرد.
رێبین رەمزی
Top