هەردی سیامند گرێبەستی نوێكردەوە

هەردی سیامند گرێبەستی نوێكردەوە
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی یاریزانی یانەكە هەردی سیامند بۆ ماوەی یەك وەرز نوێكردووە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەكە گوتی: هەردی سیامند یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی كوردستان و عێراق ئەو هەرگیز نیازی جێهێشتنی یانەكەی نەبووە لەگەڵ بانگەوازی یانەكە راستەوخۆ پەیوەندی بە تیپی تۆپی پێی بەشداربوو لە خولی عێراق كردووە.
لە درێژەی قسەكانیدا د. عەبدوڵڵا مەجید گوتی: دڵخۆشین بە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزان هەردی سیامند و گرێبەستەكەش لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەسند كرا و لە رۆژانی داهاتوو تیپی تۆپی پێی یانەكە لە رووی یاریزانان ئامادە دەكرێتەوە.
هەردی سیامند سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر: هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم، كە ساڵی داهاتوو لە ریزی قەڵای زەرد درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆم دەدەم خۆشەویستی جەماوەر و پێویستی یانەكە رێگر بوو لەبەردەم جێهێشتنی یانەی هەولێر، پەنا بەخوا بە پاڵپشتی هەموو لایەك لە ساڵی داهاتوو بە باشترین شێوە پارێزگاری لە ناوی قەلای زەرد دەكەین لە خولی عێراق.
جێگەی باسە یاریزان هەردی سیامند یەكێك لەو یاریزانانەی، كە لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یانەی هەولێر كردووە و توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ تیپەكە لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا پێشكەش بكات.
رێبین رەمزی
Top