دھۆک بەردەوامە گرنگی بە یاریزانە کۆنەکانی دەدات
دوای ئەوەی یانەی دھۆک بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سائیر جەسام مۆرکرد بۆ ماوەی سێ وەرزو کارگێڕانی یانەکە پلانی ئەوەیان داناوە کەوا گرنگی زیاتر بە کوڕانی شارەکەیان بدەن لە ھەردوو ئەرکی ڕاھێنەرایەتی و یاری کردنی یاریزانانی شارەکەیان بۆ ئەوەی سوودی زیاتر بە دھۆک بگەینن، یاریزانە کۆنەکانیش پەیتا پەیتا دەبنەوە خاوەن ماڵ لە یانەکە، بۆ دەست نیشان کردنی یاریدەدەری سائیر جەسام بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەی دھۆک لە خولی عێراق یانەکە بەفەرمی محەمەد یوسفی یاریزانی پێشووی یانەکەی گەڕاندوە تیپی تۆپی پێی یانەکە وەکو یاریدەدەری سائیرجەسامی ڕاھێنەر ، ھەر چەندە محەمەد یوسف سەرپەرشتی تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەکەی دەکردو رۆلی باشی ھەبووە لە پێگەیاندنی یاریزانان بۆ شاری دھۆک، بۆیە کارگێڕانی دھۆک بەفەرمی گفت و گۆیەکانیان لەگەڵی بەکۆتایی ھێناوە ئەوە ئێستا بەفەرمی ئەرکی یاریدەرەی ڕاھێنەری دھۆکی پێدرا لە خولی عێراقی، ناوبراویش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی بۆ یانەی دھۆک بۆ تیپی خولی عێراق کەسالانێک وەکو کاپتنی یانەکە یاری بۆ کردوە ، بەلێنی ئەوەشی داوە ھەموو توانایەکی خۆی بخانە گەڕ بۆ سەرخستنی یاریزانانی کورد بۆ یانەکە.
