یەکێتی تۆپی پێ کوردستان بڕی ٧٥٠ ملیۆنی لای حکومەت ماوە

یەکێتی تۆپی پێ کوردستان بڕی ٧٥٠ ملیۆنی لای حکومەت ماوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەو قەیرانە داراییەی کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە بەھۆی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە ئێستاشدا رۆژ بە رۆژ سەرجەم جومگەکان دەگرێتەوە ، لە بریارێکی پێش وەختەشدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چاڵاکییەکانی خۆی ھەڵسەپارد بە ھۆی ئەوەی کە لەلایەن حکومتەوە پارەی پێ ناردێت ھەر چەندە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، ھەر چەندە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش ھەریەک لە خولەکانی نایابی کوردستان و پلە یەک و پلە دووی کوردستان و لاوانی یانە نایابەکانی بەرێوە بردوە، بەڵام لە ئێستاشدا خولی فوتساڵ و چەند خولێکی تری ماوە، بەڵام بەھۆی پێنەدانی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی داراییەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چاڵاکییەکانی خۆی ڕاگرت بۆ کاتێکی نادیار، لە بارەی ڕاگرتنی چاڵاکییەکانش سەلام حوسێن سکرتێری یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ئەوەی ئاشکرد گوتی: دوای ئەوەی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی حکومەت دراوە لەسەر ئەوە بڕە پارەی کە بۆ ئێمە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەو پارە خەرج نەکراوە بۆیە ئێمە بڕیاری ئەوەماندا کەوا سەرجەم چاڵاکییەکانی تۆپی پێی تایبەت بە یەکێتیەکەمان ڕابگرین ، بۆ چاڵاکییەکانی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ بڕی یەک ملیار دینارمان بۆ تەرخان کرا بوو ، بەڵام لە سەرجەم ئەو بڕە پارەیە تەنیا بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینارمان بۆ سەرف کراوە و بڕی ٧٥٠ملیۆن دینارمان لای وەزارەتی دارایی ماوە ، تاکو ئێستاش وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەوەی نەداوە کە ئەو بڕە پارەیەمان پێ بدەن کە پارەیەکی زۆرە بۆ ئێمە ھیچ بەلێنکیش نەدراوە کە ئەو بڕە پارەیەمان بۆ سەرف بکرێت لە کاتێکی تر، بۆیە بە ھۆی پێنەدانی ئەو بڕە پارەیەش بڕیاری ئەوەمانداوە کە سەرجەم چاڵاکییە وەرزشیەکانمان ڕابگرین کە ساڵانە چەندین خولی جۆراو جۆرومان ھەیە.
Top