دھۆک ڕاھێنەری گۆڵچیەکانیشی دەستنیشان کرد

دھۆک ڕاھێنەری گۆڵچیەکانیشی دەستنیشان کرد
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی دھۆک پشتی بەتواناکانی گۆڵچیەکانی شاری دھۆک بەستوو توانی ئەنجامی دڵخۆشکەر بەم گۆڵپارێزە کوردەکان بەدەست بھێنێت بۆیە ئاست بەرز بوونەوەی ئەم گۆلپارێزانەش لەسەر دەستی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکە حەیدەر کازم بووە ، بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە تر و پێگەیاندنی زیاتری گۆڵپارێز ە پشت بەستن بە تواناکانی یاریزانانی کورد کە ئەوان دەیانەوێ ناوی شارەکەیان لە رێگەی یاریزانی خۆماڵی بەرز بێتەوە بۆیە لەگەڵ ھاتنی سائیرجەسامی ڕاھێنەری تازەی یانەکە دەستەی کارگێری یانەی دھۆک بەفەرمی داوای کرد کەوا حەیدەر کازم ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ وەرزێکی دیکەش بەردەوام بێت، لە بارەی نوێ کردنەوەی ئەم گرێبەستەش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: ئێمە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو سوودێکی زۆرمان لە حەیدەر کازمی ڕاھێنەری گۆڵپارێزەکانی یانەکەمان بینی و لەسەر دەستی ئەو زیاتر پشتمان لە تواناکانی گۆڵچیەکانی خۆمان بەستبوو بۆیە ئەمساڵیش بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی گرێبەستمان لەگەڵ نوێ کردەوە و دەمانەوێ زیاتر پشت بەتواناکانی گۆڵپارێزەکانی خۆمان ببەسیتین و ئاستی گۆڵچیەکانمان زیاتر پێش بخرێت.
Top