چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی عێراق دیاری كرا
یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دا یارییەكانی خولی عێراق بۆ ئەم وەرزە بە 2 كۆمەڵە ئەنجام بدرێت بەشێوەی چوون و هاتن و لە هەر كۆمەڵێك 3 یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت و یارییەكانی خولەكە لە رۆژی (15/9/2015) دەست پێ دەكات و لە سێی ساڵی 2016 كۆتایی دێت.
لە هەمان كاتدا یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بڕیاری دا لە وەرزی داهاتوو یارییەكانی جامی عێراق ئەنجام بدرێت بە بەشداریكردنی 20 یانەی خولی نایابی عێراق، سەرەتا بە تیروپشك هەشت یانە یاری لەگەڵ یەكتر دەكەن بەشێوازی دەرچوونی تاك پاشان براوی ئەم هەشت یانەیە لەگەڵ 12 یانەكەی تر تیروپشكیان بۆ دەكرێت و سیستەمەكە بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت تا دەگاتە یاری كۆتایی و یارییەكان بەشێوازی چوون و هاتنە و یارییەكانیش لە كاتی وەستانی یارییەكانی خولی عێراق ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
