هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان سەركەوتنێكی گەورە تۆمار دەكات

هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان سەركەوتنێكی گەورە تۆمار دەكات
هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە پاڵەوانیەتی نۆروەی كەپ لە یەكەم یاری توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت بەسەر تیپی هاڵنسۆی نەرویجی بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆلیك .
ئێوارەی رۆژی یەكشممە لە یەكەم یاری قۆناغی گرووپەكان رووبەروی تیپی هالنسۆی نەرویجی بۆوە و توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆماربكات بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆلیك ، سەرەتا لە گێمی یەكەم لە خولەكی 14 تیپی هالنسۆی گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد بەلام یاریزانانی هەلبژاردەی كوردستان هەر زوو وەڵامیان دانەوە لە خولەكی 20 یاریزان ڕەوا یوسف گۆلی بەرامبەری تۆماركردەوە ، لەگەڵ دەستپێكی گیمی دووەم لە خولەكی 49 یاریزان كارزان مستەفا ئەنجامەكەی بەرزكردووە بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بە تۆماركردنی گۆلی دووەم ، دوای دوو خولەك بەسەر گۆلی دووەم یاریزان جیهاد توانی گۆلی سێ‌ یەم بۆ هەلبژاردەی كوردستان تۆماربكات ، لە خولەكی 72 محمد سامی گۆلی چوارەم و دڵنیایی بۆ هەڵبژاردەی كوردستان تۆماركرد ، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان یەكەم تاقیكردنەوەی بەسەركەوتویی بڕی و سەركەوتنیكی گرنگی تۆماركرد یەكەم 3 خاڵی بەدەست هێنا .
جێگەی باسە هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە شانبەشانی یانەكانی ( هالنسۆی، لیلسترۆم، هۆمیلڤیك)ی نەرویجی لەم پاڵەوانێتیە یاری دەكات و وا بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە دووەم یاری خۆی بەرانبەر تیپی لیلیسترۆمی نەرویجی یاری بكات كاتژمێر (7:30)ی خولەكی ئێوارە.
رێبین رەمزی
Top