سلێمانی بێ ڕاھێنەرە

سلێمانی بێ ڕاھێنەرە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی سلێمانی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی شایستە لە خولەکە بەدەستبھێنێت جگە لە مانەوە لە خولەکەلەسەر دەستی ڕاھێنەری پێشووی یانەکە رزگار عەلی، ھەر چەندە دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی سلێمانی بەنیازی ئەوە بووکە رزگار عەلی وەکو ڕاھێنەری یانەکە بەردەوام بێت بۆ وەزری داھاتووش بەڵام بەھۆی جێھێشتنی یانەکە و پەیوەندی کردنی بە یانەی سیروانی نوێ یانەی سلێمانی بێھیوا بوو لە ڕازی کردنی ڕاھێنەری ناوبراو بۆیە لە ئێستادا یانەی سلێمانی بەدوای ھێنانی ڕاھێنەرێک دەگەرێت بۆ ئەوەی لە وەزری نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات و تاکو ئێستاش یانەی سلێمانی بەفەرمی قسەی لەگەڵ ھیچ ڕاھێنەرێک نەکردوە بۆ تیپی تۆپی پێی یانەکە بڕیارە لە دوای جەژن دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەن و ڕاھێنەرێک دیاری دەکەن، لە بارەی ھێنانی ڕاھێنەرێکیش بەھمەن غەریب بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی سلێمانی راگەیاند گوتی: تاکو ئێستا بەفەرمی ئێمە قسەمان لەگەڵ ھیچ ڕاھێنەرێم نەکردوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی سلێمانی لە ئەستۆ بگرێت، لە بارەی ھێنانی خەسرۆ گورونی ڕاھێنەری یانەی سیروانی نوێ ناوبراو گوتی: خەسرۆ گورون کوڕی یانەی سلێمانییە و ئەو ھەر کاتێک بێت یانەکە یانەی خۆیەتی ، بەڵام بەفەرمی لەگەڵ ھیچ ڕاھێنەرێک شتی فەرمیمان نییە بۆ ڕاھێنەرایەتی ، لە بارەی دەست پێکردن بە کاری بەرنامەکانیش گوتی: لە دوای جەژنی رەمەزان بەرنامەکاری دەکەین بۆ دەستپێکردنی بەرنامەی کارەکانمان دەکەین و ئەوکات دەستەی کارگێڕی بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر دیاری کردنی ڕاھێنەرێکی بەتوانا بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین باشترین پێکھاتە بۆ تیپی یانەی سلێمانی دەستنیشان بکەین.
Top