یانەی دهۆك راهێنەری نوێ دەستنیشانكرد

یانەی دهۆك راهێنەری نوێ دەستنیشانكرد
دەستەی كارگێری یانەی دهۆك بەفەرمی راهێنەری نوێ بۆ یانەكەی دەستنیشانكرد بۆ وەرزی 2015-2016ی خولی نایابی عێراق.
سائیر جەسام بەفەرمی بووە راهێنەری یانەی دهۆك و گرێبەستە بۆ ماوەی سێ وەرزە و هەر لە ئیستاوە هەوڵی دانانی تیپێكی تۆكمە بۆ یانەكەی دەكات.
سائیر جەسام لە وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی شورتە بوو و پلەی سێیەمی خولی عێراقی بە دەستهێنا و دوای تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی 2014-2015 یانەی شورتە بەفەرمی دەستبەرداری ئەم راهێنەرە بوون.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی دهۆك گەیشتە قۆناغی كۆتایی خولی عێراق و راهێنەر حازم ساڵح راهێنەرایەتی هەردوو تیپی خولی عێراق و كوردستانی دەكرد.
رێبین رەمزی
Top