یانەی شورتە راهێنەری دەست نیشانكرد و چەند گرێبەستێكی مۆركرد

یانەی شورتە راهێنەری دەست نیشانكرد و چەند گرێبەستێكی مۆركرد
دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو یانەی شورتە پلەی سێیەمی بە دەستهێنا، دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی دەستەی راهێنەرانی دا و هەروەها چەند یاریزانێكی لەم یانەیە دوورخستەوە، بەفەرمی رۆژی دووشەممە یانەی شورتە بڕیاری دا حەكیم شاكر وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشان بكات بۆ وەرزی داهاتوو و ئیبراهیم سالم وەكو راهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشانكر.
لە هەمان كاتدا بەفەرمی یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی بەغدا جەلال حەسەن بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد و هەروەها گرێبەستی هەردوو یاریزان ( وەلید سالم و زەرغام ئیسماعیل)ی نوێكردووە.
رێبین رەمزی
Top