چەند ئامارێك لەسەر پاڵەوانی عێراق
یانەی نەفتی ناوەڕاست لە ساڵی 2008 دامەزراوە و توانی لە خولی پلە دوو سەربكەوێت بۆ خولی پلە یەك پاشان لەم وەرزە لە خولی پلە یەك سەركەوت بۆ خولی نایاب و لە یەكەم وەرزی خۆیدا لە خولی عێراق توانی نازناوی خولەكە بە دەستبهێنێت ئەمەش یەكەم نازناوه بۆ پاریزگای نەجەف.
هەر لەم یارییەدا شتێكی سەیر هەبوو، نور سەبری لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵی 2014-2015 یاریزانی یانەی قوە جویە بوو، بەڵام بەهۆی بوونی چەند كێشەیەك لەگەڵ دەستەی راهێنەران لە گواستنەوەی زستانە ئەم گۆڵپارێزە چووە یانەی نەفتی ناوەڕاست، نور سەبری بووە هۆكاری بردنەوەی یانەكەی بۆ خولی عێراق و لە دەستدانی یانەی قوە جویە بۆ نازناوی خولەكە.
بەپێی چەند ئامارێك، كاتێك یاری بگاتە لێدانی سزا، نور سەبری لە هەر یارییەك توانبێت لێدانی سزا بگرێنتەوە ئەوە بەهیچ شێوەیەك یارییەكە نادۆرێنت، ئەمەش چەندین جار لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دووباربێتەوە.
گۆڵكاری خولی عێراق یاریزانی یانەی شورتە مروان حوسێن بووە گۆڵكاری خولی عێراق بە تۆماركردنی 15 گۆڵ، ئەوەی سەیر تەنیا لە دوو یاری شەش گۆڵی تۆماركرد بەرانبەر یانەی زەورا، كە پێشتر یاریزانی ئەم یانەیە بوو.
یانەی نەفتی ناوەڕاست لە كۆمەڵەی خۆیدا لە قۆناغی یەكەم بە پلەی چوارەم سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی و هەروەها لە 24 یاری تەنیا 24 گۆڵی تۆماركرد بە رێژەی گۆڵێك لە هەر یارییەك ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە لە چاو یانەكانی تر.
جێگەی باسە لەم وەرزە ناوبژیوانەكان رۆڵێكی باڵایان هەبوو لە گۆرینی ئەنجامی یارییەكان بەهۆی ئەنجامدانی چەندین هەلەی كوشندە لە یارییەكانی قۆناغی یەكەم و قۆناغی كۆتایی، تا رادەیەك بوونە هۆكاری دەستنیشانكردنی دوو یانە سەركەوتوو بۆ یاری كۆتایی.
رێبین رەمزی
