زەورا گرێبەستی حەفت یاریزانی ئاشكرا كرد

زەورا گرێبەستی حەفت یاریزانی ئاشكرا كرد
دوای ئەوەی یانەی زەورا بڕیاری دا بەفەرمی گرێبەستی راهێنەری یانەكە عیماد محەمەد نوێنەكاتەوە، لە ئێستاوە دەستەی كارگێری یانەكە گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەری میسری محەمەد یوسف دەستپێكردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە لە وەرزی داهاتوو و لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی هەردوو لا رێكدەكەون و هەروەها یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ عیماد هاشم مۆركرد بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری گۆڵپارێزی یانەكە، لە هەمان كاتدا دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی ئەمرۆ شەممە گرێبەستی لەگەڵ پێنچ یاریزانی شورتە مۆركرد بۆ ئەوەی لەم وەرزە لە ریزی یانەكە یاری بكەن و گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانێكی یانەی نەفت مۆركردووە و یاریزانێكی تر لە خولی جەزائیر گەرایەوە و قسە و باسێكی زۆر هەیە، كە یانەی زەورا گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر لوئەی سەڵاح و حاتم زێدان مۆركردبێت، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی یانەكە ئەم هەواڵی رانەگەیاندووە و هەروەها هەردوو یاریزانی ناوبراو بەفەرمی باسی ئەم گرێبەستیان نەكردووە.
ئەم یاریزانانەی، كە یانەی زەورا گرێبەستیان لەگەڵ مۆركردوون بۆ وەرزی داهاتوو بریتین: ( عەلا عەبدولزەهرە، محەمەد گاصد، حوسێن عەبدولواحد، عەلی بهجت، كرار محەمەد، حوسام كازم، موهەند عەبدولرەحیم).
جێگەی باسە گرێبەستی ئەم یاریزانانە تا ئێستا لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەسند نەكراوە.
رێبین رەمزی
Top