ئەكادیمیای یانەی هەولێر كرایەوە

ئەكادیمیای یانەی هەولێر كرایەوە
رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 10ی شەو لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەفەرمی ئەكادیمیای یانەی هەولێر كرایەوە.
لە مەراسیمێكی قەشەنگدا هەریەكە لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگای هەولێر و د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر و چەند یاریزان پێشوو و ئێستای یانەكە ئامادەی بوون.
لەم ئەكادیمیایە زیاتر لە 170 یاریزان بەشداریان تیاییدا كردووە لە تەمەنی (9) ساڵ تا (16) ساڵ بەسەرپەرشتی سێ راهێنەری ئیتاڵی لەگەڵ چەند راهێنەرێكی شاری هەولێر، كە وەكو یاریدەدەری راهێنەر بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی راهێنەر ئیتاڵیەكان.َ
لە مەراسیمی كردنەوەی ئاكادیمیایەكە ژمارەیەكی زۆری خێزانەكان ئامادەبوون.
لەم ئەكادیمیایە چەندین پرۆگرام بۆ یاریزانان ئامادە كراوە و هەروەها راهێنانەكان بەشێوەیەكی زانستی دەبێت و یاریزانە بەشداربووەكان بە پێی تەمەن دابەشی گرووپەكان دەكرێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: محەمەد سەعدوڵڵا
Top