لە فینالی خولی عێراق جەوییە و نەفتی وەست ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە فینالی خولی عێراق جەوییە و نەفتی وەست ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ھەردوو یانەی جەوییە و نەفتی وەست بە سەرکەوتنیان بەسەر یانەکانی دھۆک و شورتە گەیشتنە یاری کۆتایی فینالی خولی نایابی یانەکانی عێراقی، یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری داوە رۆژی شەممەی داھاتوو لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەعب لە کاتژمێر١٠ی شەو ھەردوو یانەی جەوییە و نەفتی وەست ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە ئەنجامدانی ئەم یارییەش لەسەر بڕیاری یەکێتی ناوبراو بووە کە بەر لە گەیشتنی یارییەکان ئەم بڕیاری داوە، ھەر چەندە یانەی نەفتی وەست بەھۆی ئاژاوەکانی ئەم دواییە دوای کردبوو یارییەکە بچێتە شاری بەسرە بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئەوەی قبول نەبووە، بۆ یارییەکەی رۆژی شەممەش ھەردوو یانەی جەوییە و نەفتی وەست ھەموو ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بھێنین، جەوییە بۆ ئەم یارییە پشت بە ئەزموون و یاریگاو ھاندەران دەبەستێ بۆ ئەوەی بتوانن دوای دابڕانێکی زۆر بە نازناوی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بەدەست بھێنێت و ھاندەرانی یانەکەی بە نازناوەکە شاد بکاتەوە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەفتی وەست چۆن بە لێھاتووی یاریزانانی و پشتگیری دەستەی کارگێڕی یانەکە توانیان بە ئاستە بەرزەکەیان بگەنە یاری کۆتایی نیازی ئەوەشیان ھەیە بۆ یەکەمجار نازناوی خولەکە ببەنەوە شاری نەجەف بۆیە پێشبینی دەکرێ ئەم یارییە یەکێک لە یارییە ھەر بەھێزەکان بێت، سبەی ھەینیش لە شاری بەغداد ھەردوو یانەی مینا و شورتە لە سەر دیاری کردنی پلەکانی سێ یەم و چوارەمی خولەکە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ھەردوو یانەش ھەوڵی بەدەستھێنانی پلەی سێ یەم دەدەن، مالح مەھدی ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی رایگەیاند گوتی: ئەوە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بووە کە یاری کۆتایی لە بڕی یاریگای نێودەوڵەتی شاری بەسرە لە یاریگای شەعب لە بەغدای پایتەختی عێراق بەرێوە دەچێت، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەغداد تایبەت مەندی خۆیی ھەیە لە رووی زۆری راگەیاندنەکان و پایتەخی عێراق وە ئەنجامدانی یاری لە شاری بەغدادش وەڵامێکە بۆ فیفا کە شاری بەغداد ئارامە و ئامادەییە بۆ گەڕانەوەی یارییە نێودەوڵەتیەکان بۆ شاری بەغداد ئامادەکاری باشمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە یاری کۆتایی خولی نایابی یانەکانی عێراق ئەنجام بدەین، یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش بڕیاری ئەوەی داوە یارییەکانی وەرزی نوێ لە سات و کاتی خۆی بەرێوە بچێت و بە یەک خولیش دەروات.
Top