ڕاھێنەرەکی دھۆک بڕیاری کۆتایی نەداوە
دوای ئەوەی ئەم وەزرە لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی باسم قاسمی ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی وەرزشی دھۆک لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی دھۆک ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەکەی بە حازم ساڵحی ڕاھێنەری خولی کوردستانی یانەکەی سپارد، بۆیە ڕاھێنەری ناوبراو توانی بە یاریزانانی کوردی باژێری دھۆک ئەنجامێکی شایستە بەدەستبھێنێت و سەرکەوێت بۆ خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی و تاکە نوێنەری کوردبوون لە خولی بژاردە، ھەر چەندە یانەی دھۆک ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ یارییەکانی کۆتایی خولی عێراق ، بەڵام لەم ھەفتەیە لەبەرامبەر یانەی جەوییە دووچاری شکست بوو نەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنێت، لە بارەی مانەوەی و دەستبەرداربووی ڕاھێنەری یانەکەش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک گوتی" ئێمە تاکو ئێستا بە فەرمی قەسەمان لەگەڵ دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکەمان نەکردوە بۆ ئەوەی بزانین ئەوان کە ئایا ئەو بەردەوام دەبێت یاخود بەردەوام نابێت لەگەڵ یانەی دھۆک، بۆیە تاکو ئێستا بەفەرمی ئەگەری مانەوە و وازھێنانی لە یانەکە دیار نییە ، بۆیە دەستەی کارگێڕی یانەکەمان لە چاوەڕوانی ئەوە بوو کە ئایا خولی عێراقی بە کۆتای بێت ، ئێستاش بە نسبەت ئێمە کۆتایی ھات و توانیمان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین ئێستا کاتی ئەوەیە قسەی لەسەر بکەین، و یاریزانانی یانەکەشمان تاکو ئێستا باسی رۆشتنیان لە یانە نەکردوە و ئێمەش پەیوەست دەبین بە یاریزانانی خۆمان و زیاتر پشت بە تواناکانی یاریزانانی کورد دەبەستین، بۆیە بەرنامەی ئێمە بەردەوام دەبێت لە پشت بە ستن بە یاریزانانی کوردی باژێری دھۆک.
