هەڵبژاردەی بەرازیل لە دوای شكستی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای دا لە یاریەكانی كوپا ئەمریكای 2015 ی چیلی دور خرایەوە. لە دیمانەیەكدا دانی ئەلڤێس بەرگریكاری ناسراوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بارشلۆنا ئەوەی خستەڕوو كە ئێمە لە كوپا ئەمریكاش دا هاوشێوەی مۆندیالی 2014 دوچاری شكست بووین، قبولكردنی ئەو شكستە بۆ هاندەرانمان كاریكی زۆر ئەستەمە، بەلام هەڵبژاردەی بەرازیل لە بەردەم گۆرانیكی بنەڕەتی و ئەرێنی دایە، بۆیە من بە داهاتووی ئەو هەڵبژاردەیە گەشبینم.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەلڤێس وتی لە ئێستا دا كۆمەڵێك لاوی ئاست بەرز هاتوونەتە ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل ئەوان لە داهاتوو دا دەتوانن دۆخەكە بگۆڕن، بۆیە داواكارم هاندەرانمان پشوو درێژبن بۆ ئەوەی ئێمە پێكەوە بە سەر كێشەكانماندا سەركەوین.