بەهۆی ئەو سزایەی یەكێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی فیفا بەسەر یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی سەپاندوە لەبەرامبەر واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی تازەپێگەیشتوو وایكرد یاریزان بۆبی ئەدیكۆنیی یەكێكە لە یاریزانانی لاماسیا لەیانەی كەتەلۆنی بریاری جێهێشتنی یانەكە بدات بەهۆی نەبوونی هەلی یاریكردن لەگەڵ تیپی یەكەم. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی روونیكردۆتەوە ئەو یاریزانە تەمەن 16 ساڵە تیپی لاماسیا جێ دەهێلێت دوای ئەوەی لەلایەن فیفاوە رێگری لێكرا لەیانەی بەرشلۆنە یاری بكات، بۆیە ئەو یاریزانە دەچێتە یانەیەكی تر بەشێوەی خواستن تا ئەو كاتەی ئەو سزایە لەسەر یانەی بەرشلۆنە هەڵدەگیرێت. هەروەها ڕۆژنامەكە روونیكردۆتەوە ئەو یاریزانە نەیجیری هۆلەندیە گەیشتۆتە رێكەوتن لەگەڵ یانەی لیڤەرپول بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوو بۆ تەنیا یەك ساڵ یاری بۆ ئەو یانە ئینگلیزیە یاری بكات.