یاریزانێكی رۆمانی پەیوەندی بە یانەی زاخۆ كرد

یاریزانێكی رۆمانی پەیوەندی بە یانەی زاخۆ كرد
گرێبەستی دوو یاریزانی رۆمانی لەگەڵ یانەی زاخۆ بڵاكردەوە، كە ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (فلۆرین كۆستا و كریستیان دامینۆتا) مۆركرد بۆ ماوەی یەك وەرز.
یاریزان كریستیان دامینۆتا لە یانەی ئەی سی میلان ئیتاڵی پەیوەندی بە یانەی زاخۆ كرد و بە پێی رۆژنامەكانی رۆمانیا ئەم یاریزانە بە بڕی (700) هەزار یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ مۆركردووە، ئەمەش چەند زانیارییەك لەسەر ئەم یاریزانە رۆمانیە.
كریستیان دامینۆتا تەمەن (25) ساڵ لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و درێژەی (187سم) و پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی رۆمانیا خوار 19 ساڵ یاریكردووە و ئەم یاریزانە لە ریزی یانەكانی (ئەنتەر میلان، مۆدینا، ئەی سی میلان) لە خولی ئیتاڵیا یاریكردووە و هەروەها لە ریزی یانەكانی ( پۆلی تیمۆشوارا، دینامۆ بۆخارست، فلاكارا بۆگێت، ڤیتۆریل) رۆمانی یاریكردووە.
لە وەرزی 2010 یانەی ئەی سی میلان گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە بۆ ماوەی 5 وەرز مۆركرد، بەڵام لەم یانەیە یارینەكردووە بەشێوەی خواستن بۆ یانەكانی خولی ئیتاڵیا و رۆمانیا یاریكردووە، بۆیە لەم وەرزش یانەی زاخۆ ئەم یاریزانەی لە یانەی ئەی سی میلان كریوە.
بەپێی سەرچاوەكان ئەم یاریزانە لە یاریكردن لە ریزی یانە گەورەكان سەركەوتوو نەبوو و هەروەها لە خولی رۆمانیاش نەیتوانیوە خۆی بسلمێنێت.
رێبین رەمزی
Top