یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی رۆمانی مۆركرد

یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی رۆمانی مۆركرد
یانەی زاخۆ بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی رۆمانی مۆركرد بەمەبەستی یاریكردن لە ریزی یانەكە لە خولی عێراق لە وەرزی 2015-2016.
هەردوو یاریزان فلۆرین كۆستا و كریستیان پەیوەندیان بە یانەی زاخۆ كرد لەسەر داوای راهێنەرە رۆمانیەكەی یانەی زاخۆ.
ئەمەش چەند زانیارییەك لەسەر هەردوو یاریزان
فلۆرین كۆستا
تەمەنی 30 ساڵە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە بالی چەپ یاری دەكات لە ریزی یانەكانی ستیوا بۆخارست رۆمانی و تۆلەكا و كلوج لە خولی رۆمانی یاریكردووە و لە وەرزی رابردوو لە خولی رووسی لەگەڵ یانەی ئەرسنال تۆلا یاری دەكرد دواتر پەیوەندی بە یانەی زاخۆ كرد، بە پێی سەرچاوەكان لە ماڵپەرە رۆمانیەكان گرێبەستی ئەم یاریزانە 350 هەزار یۆرۆیە.
كریستیان
ئەم یاریزانە پێشتر لە ریزی یانەی ئەنتر میلان یاریكردووە و هەروەها یاریزانی یانەكانی دینامۆ بۆخارست و تیموشوار رۆمانی بووە و لە ئەرتكاز یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top