عەلی عەدنان بەفەرمی چووە ئۆدنیزی ئیتاڵی

عەلی عەدنان بەفەرمی چووە ئۆدنیزی ئیتاڵی
ئەمرۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا یانەی ئۆدنیزی ئیتاڵی بەفەرمی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ریزا سپۆرتی توركی عەلی عەدنانی پێشكەش بە دەزگا راگەیاندنەكان و جەماوەری یانەكە كرد، دوای ئەوەی ناوبراو لە پشكنینی پزیشكی بەسەركەوتووی دەرچوو.
عەلی عەدنان گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئۆدنیزی بۆ ماوەی 5 ساڵ مۆركرد و رەنگە لە یەكەم وەرزدا بەشێوەی خواستن لە یەكێك لە یانەكانی ئەوروپا یاری بكات و عەلی عەدنان درێسی ژمارە 53 لەبەر دەكات.
دوای مۆركردنی گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ یانەی ئۆدنیزی ئیتاڵیا، پەیجی فەرمی یانە ئیتاڵیایەكە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك و تویتەر و ماڵپەری فەرمی یانەكە رێژەی سەردانی كردنی بەشێوەیەكی سەیر زیادی كردیە، چۆنكە ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی عێراقی سەردانی ئەم پەیجانەی كردووە و چاوەروان دەكرێت هاندەرانی یانە ئیتاڵیایەكە لە عێراق روو لە زیادبوون بكات.
رێبین رەمزی
Top