زاخۆ یاریزانێکی ھەڵبژاردەی رۆمانیا دەکاتە ئامانج
بەمەبەستی بەھێز کردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنان ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی عێراقی ، دوای دەست بەکاربوونی ڕاھێنەری تازەی یانەکە ستانی رۆمانی لە ئێستادا ڕاھێنەری ناوبراو لە بەرنامەی دایە ژمارەیەک یاریزانی پیشەگەری بەتوانا بھێنێتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی بتوانێ بە ھێنانی یاریزانانی پیشەگەر ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنێت، لە ئێستاشدا دەنگۆی ھاتنی یاریزانی ھەڵبژاردەی رۆمانیا (فلۆرێنت کۆستیت) یاریزانی ھەڵبژاردەی رۆمانیا و یانەی سیتوا بۆخاریستی ئەو وڵاتە بۆ یانەی زاخۆ بلاو بۆتەوە ، لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی یانەی زاخۆ ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا ھێنانی یاریزانی پیشەگەری بەتوانا بۆ ریزی یانەکەیان ئەرکی ئیلیناستانی ڕاھێنەری تازەی یانەکەیانە بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسیاربێ لە ھێنانی یاریزانان و دەستنیشان کردنیان لە ئەستۆی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکە دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی تیپەکەیان بەرز بکاتەوە لە خولی عێراقی، سەرچاوەیەکیش لە یانەی زاخۆ ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا ھێنانی یاریزانی پیشەگەری رۆمانی لەسەر داوای ڕاھێنەری یانەکەمان بووە بەنیازە لە داھاتوو سەردانی شاری زاخۆ بکات بۆ ئەوەی گفت و گۆی لەگەڵ بکەین بۆ ھێنانی بۆریزی یانەکە مۆرکردنی گرێبەست بەفەرمی لەگەڵ یاریزانی رۆمانی فلۆرێنت کۆستیت یاریزانی ھەڵبژاردەی رۆمانیا و یانەی سیتوا بۆخاریستی ئەو وڵاتە مۆربکەین و قسە لەسەر چۆنیەتی گرێبەستەکەی بکەین.
