دھۆک پارەی یاریزانانی دابین دەکات

دھۆک پارەی یاریزانانی دابین دەکات
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم ساڵ یانەی دھۆک جیاواز لە ساڵان پشتی بە کوڕانی شارەکەی بەستی بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی ھەردوو خولی عێراق و کوردستان، لە یەکەم ھەنگاویشی توانی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت بە دەستەبەرکردنی ئەنجامی شایستە لە یارییەکان، بۆیە لە ئێستادا لە رێگەی پارێزگاری دھۆک یاریزانانی یانەکە دووقیستی بڕی گرێبەستەکانیان وەرگرتووە و تەنیا یەک قیستیان ماوە ئەوەیش بە کۆتایی ھاتنی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە بڕی سێ یەمی قیستەکەیان پێدەدرێت، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک گوتی: لە ئێستادا یاریزانانی یانەکەمان ھیچ گرفتێکیان نییە کە شایەنی باس کردن بێت، چونکە دوو قیستی بڕی گرێبەستەکانیان وەرگرتووە کە ئەوەیش مافێکی سروشتی خۆیانە و تەنیا یەک قیستیان ماوە ئەویش بڕیارە لە کۆتایی چوار گۆشەی زێرینی خولی بژاردەی عێراقی پێیان بدرێت، سەرجەم ئەو بڕە پارانەش کە بۆ قیستی ئەوان دانرا بوو ، بە سوپاسەوە جەنابی پارێزگاری دھۆک دابینی کردوە بۆمان، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر پشت بەستن بەو پلانەی کە ئەمساڵ جێ بەجێ کرا لە یانەکەمان بە پشت بە ستن بە کوڕانی شارەکەمان ، بە پشت بەستن بەم بەرنامەیە دەبێتە ھۆی زیاتر بەرەوو پێشچوونی ئاستی تۆپی پێی یانەکەمان، چونکە سوودی زۆرمان لەم وەزرە وەرگرت کە یاریزانانی خۆمان ھەلی یاری کردنمان پێدان سوپاس بۆ خوا لە ئاستی ئەو داوایەی ئێمەبوون لە یارییەکان، لە بارەی بوونی گرفتیش لە یانەکە ناوبراو گوتی" لە ئێستادا ھیچ گرفتێک لە یانەی دھۆک نییە ھەموومان وەکو یەک مالبات کار دەکەین بۆ پێشخستنی ئاستی یانەی دھۆک یاریزانان لەوپەری ئاسودین ، زۆریش خۆشحاڵن بەم کەشەی بۆیان ڕەخساوە ، بۆ وەرزی داھاتووش بەھەمان شێوەیە پشت بە یاریزانانی کوری شارەکەمان دەبەستین بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باشتر تۆماربکەین.
Top