ئارارات راهێنەرێكی نوێ دەستنیشانكرد

ئارارات راهێنەرێكی نوێ دەستنیشانكرد
بەشێوەیەكی فەرمی دەستەی كارگێری یانەی ئارارات گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر سالار هەمزە مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵی خولی فۆتسالی كوردستان لەسەر ئاستی كچان راهێنەرایەتی ئەم تیپە بكات.
سالار هەمزە لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ دەستەی كارگێری ئارارات گەیشتنە رێكەوتن بۆ ئەوەی ببمە راهێنەری تیپی فۆتسالی كچان و لە هەمان كاتدا مامۆستا ئازاد وەكو یاریدەدەری راهێنەری تیپەكە دەستنیشان كرا.
لە درێژەی قسەكانیدا سالار هەمزە گوتی: لە هەمان كاتدا بڕیارمان دا گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزان مۆربكەین بۆ ئەوەی تیپەكە بەهێز بكەین هەرچوار یاریزانەكە لە ریزی یانەی ئافرەتانی هەولێر یاریانكردبوو و خاوەن ئاستێكی بەرزن.
لە كۆتاییدا قسەكاندا سالار هەمزە گوتی: بەهۆی ئەم قەیرانە داراییە و نەبوونی پرۆگرام ناتوانم هیچ پەیمانێك بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناو لە وەرزی ئەمساڵدا.
جێگەی باسە سالار هەمزە خاوەنی چەندین دەستكەوتی گەورەیە لەگەڵ یانەی ئافرەتانی هەولێر لە خولی عێراق و كوردستان.
رێبین رەمزی
Top