سێ کچە یاریزانی پێشمەرگە دەچنە وڵاتی چین

سێ کچە یاریزانی پێشمەرگە دەچنە وڵاتی چین
کارزان کانەبی
دوای پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی پاڵەوانێتیەکانی ڕابردوو لە خولەکانی کوردستان و عێراق لە یارییەکانی تێنسی سەرمێز سێ کچە یاریزانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراقی بانگەشت کران بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە مانگی ٧ی ئەمساڵ بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بکەن، کچە یاریزانانی یانەکەش بریتین لە ھەریەک لە یاریزانان(کانی شەوقی، مینا حەسەن، رەھف عەلا) دەبنە یاریزانی عێراق لەم پاڵەوانیتیە، لەبارەی دەستنیشان کردنی ئەم یاریزانانەش میران محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە بارەی دەستنیشان کردنی یاریزانانی یانەکەیان گوتی: لە رێگەی ڕاھێنەری تیپەکەمان ئەوەمان پێ ڕاگەینراوە کەوا ھەریەک لە یاریزانانی تیپەکەمان (کانی شەوقی، مینا حەسەن، رەھف عەلا) لەلایەن حەیدەر جەلیلی ڕاھێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی کچانی عێراقی دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەبی بکەن کە بڕیارە لە مانگی ٧ی ئەمساڵ لە وڵاتی چین بەشداربن، یاریزانانی ئێمەش خاوەنی ئاستی بەرزن لە یاری تۆپی سەرمێز و دەتوانن ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن لە یارییەکان، ئێمەش ئەوپەری ھاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن و دڵنیاشین دەتوانن سەری خۆیان و یانەکەمان بەرز بکەنەوە شان بە شانی کچانی وڵاتانی تر ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.



وەلیدسەلمان ٤٧
Top