لە خولی بژاردەی عێراق سبەی شەو دھۆک میوانداری نەفتی جنوب دەکات
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی لە کاتژمێر ٣٠-٩ شەو لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی دھۆک لە شاری دھۆک لە پێنجەم یاری خۆیدا لە خولەکە یانەی دھۆک میوانداری یانەی نەفتی جنوبی باشوری عێراق دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک بۆ ئەم یارییە لە سەردەستی حازم ساڵحی ڕاھێنەری یانەکە ئامادەکارییەکی باشی کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و تۆلە کردنەوەی یاری ھەفتەی ڕابردوو کە لە دواین خولەکەکانی یارییەکە دووچاری شکست بوون ، بۆیە لە ئێستاوە یانەکە دەیەوێ لە دەرگەی یانەی نەفتی جنوبی میوانی ھەڵستێتەوە، بۆ ئەم یارییەش جگە لە یاریگا یاریزانانی دھۆک پشت بە ھاندەرانیان دەبەستن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ڕەمەزان بۆ ھاندەرانیان، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەفتی جنوب چاویان لەوەیە بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لەسەر حیسابی دھۆکی خاوەن یاریگا بۆ ئەوەی لە یارییەکانی تر بتوانن سەرکەوتی نوێ تۆماربکەن، پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکان.
