كچانی گارە بەشداری لە خولی عێراق دەكەن

كچانی گارە بەشداری لە خولی عێراق دەكەن
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا خولی پلە نایابەكانی عێراق لەسەر ئاستی كچان بۆ یاریگای گەورە بۆ تۆپی پێی بكاتەوە، یانەی گارە وەكو یەكەم تیپی كچان بۆ یاریگەی گەورە بەشداری لە خولی نایابی عێراق دەكات.
لەمباریەوە میللەت جەمال بەرپرسی راگەیاندنی یانەی گارە گوتی: یانەی گارە بە نیازە بەشداری لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی لەسەر ئاستی كچان بۆ یاریگەی گەورە بكات و هەر لە ئێستاوە ئامادەكاریمان ئەنجام داوە بۆ ئەم خولە و دوو رۆژە مەشقی رۆژانەی خۆمان لە یاریگەی گارە ئەنجام دەدەین.
میللەت جەمال لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لە ئێستا ژمارەیەكی بەرچاوی یاریزانی كچمان لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك كۆكردیتەوە بۆ ئەوەی باشترینان دەستنیشان بكەن و هەندێكیان بەشێوەی خواستن رێكەوتنمان لەگەڵیان ئەنجام داوە تا كۆتایی خولەكە و ئێمە نیازی ئەوەمان هەیە ئەنجامێكی باش لەم پاڵەوانێتیە بە دەستبهێنین.
لە كۆتایی قسەكانیدا میللەت گوتی: دەستەی كارگێری یانەی گارە گشت پێداویستیەكان بۆ ئەم تیپە دابین دەكات و هەروەها ئاسانكارییەكی زۆری بۆ كچە یاریزانەكان كردووە لە رووی دابینكردنی شوێنی حەوانەوە و پێدانی گرێبەست یاخود مووچە.
جێگەی باسە لە پاڵەوانێتی بۆ تۆپی پێی بچووكراوە یانەكانی كوردستان هەردەم پاڵەوان بوون و تا ئێستا یانەی گارە تاكە یانەی كوردستانی كە خۆی بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی یاریگای گەورە ئامادە دەكات.
رێبین رەمزی
Top