ئارارات گۆرانكاری ئەنجام نادات
نەشئەت حاجی محەمەد سەرپەرشتیاری تیپی پێی تۆپی پێی یانەی ئارارات لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی بڕیارمان گرێبەستی راهێنەری یانەكەمان محەمەد ئەحمەد زادە، كە بە رەگەز ئێرانیە بۆ وەرزی داهاتوو نوێبەكەینەوە لە هەمان كاتدا یاریدەدەری راهێنەر لە شوێنی خۆی دەمێنێت رەنگە راهێنەر یاریدەدەرێكی تریش لە ئێران بهێنێت و بڕیارمان داوە گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی گۆڵپارێز مۆربكەین بۆ ئەوەی لە شوێنی راهێنەر ئێرانیەكە كار بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا نەشئەت گوتی: تا ئێستا دەستبەرداری هیچ یاریزانێك نەبووینە و بە نیازیش نینە دەستبەرداریان بین، چونكە زۆربەیان گرێبەستی دوو وەرزیان هەیە لە هەمان كاتدا گرێبەستمان لەگەڵ هیچ یاریزانێك مۆرنەكردووە، بەڵام نیازین گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆربكەین بە پێی شوێنی یاریكردنیان ئەمەش بە بڕیاری راهێنەر دەبێت.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی ئارارات پلەی هەشتەمی خولی نایابی كوردستانی بە دەستهێنا بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ.
رێبین رەمزی
