تیپی چیای نوێ بووە پاڵەوانی بیبسی تۆپی پێی گەنجان

تیپی چیای نوێ بووە پاڵەوانی بیبسی تۆپی پێی گەنجان
رۆژی هەینی لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری كۆتایی بە پاڵەوانێتی بیبسی تۆپی پێی گەنجان هات، كە لەم پاڵەوانێتیە زیاتر لە 500 تیپ لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی بەشداریان كردبوو و ماوەی 5 رۆژی خایاند.
لە رۆژی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا چوار تیپی شاری هەولێر گەیشتنە چوار گۆشەی زێرین و رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو تیپی چیای نۆی و تۆبزاوە رووبەرووی یەكتر بوونەوە، دوای ئەوەی كاتی ئاسایی یارییەكە هەردوو تیپ بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا تیپی چیایی نۆێ بووە پاڵەوانی خولەكە و لە یاری پلەی سێیەم و چوارە هەردوو تیپی بەهار و نیسان رووبەرووی یەكتر بوونەوە لە كاتی ئاسایی یارییەكە هەردوو تیپ بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا تیپی نیسان سەركەوتوو بوو و پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا.
ریزبەندی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەمشێوەیە بوو.
1- تیپی چیایی نوێ پلەی یەكەم و خەڵاتی 12 ملیۆن دیناری بردەوە.
2- تیپی تۆبزاوە پلەی دووەم و خەڵاتی 6 ملیۆن دیناری بردەوە.
3- تیپی بەهار پلەی سێیەم خەڵاتی 3 ملیۆن دیناری بردەوە.
باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە: هەرێم تەحسین لە تیپی چیایی نوێ بڕی 500 هەزار دینار خەڵاتكرا.
گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە: خوسێن جوبرائیل لە تیپی نیسان 12 گۆڵی تۆماركرد و بە بڕی 500 هەزار دینار خەڵاتكرا.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: سانی ناسیح
Top