پێشمەرگەی هەولێر گۆرانكارییەكانی دەست پێكردووە

پێشمەرگەی هەولێر گۆرانكارییەكانی دەست پێكردووە
دەستەی راهێنەرانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەنیازە دەستبەرداری چەند یاریزانێك بێت، كە لەوەرزی داهاتوو لە ریزی ئەم یانەیە یاری نەكەن.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و نزیك لە دەستەی راهێنەران تەئكیدی كردووە، كە ئێستا یانەكە بەنیازە دەستبەرداری چوار یاریزان بێت، بەڵام پاش پێدانی بڕی گرێبەست و مووچەكانیان.
یاریزانەكانیش بریتین لە ( رامیار ئەحمەد، هەڵمەت عادل، بەرزی عوسمان، هێمەن).
هەمان سەرچاوە تەئكیدی لەوە كردووە ئەم یاریزانان دواین یاریزان نابێت، كە یانەكە دەستبەرداری دەبن، بەڵكو چەند یاریزانێكی تریش دەستبەرداریان دەبن دواتر قۆناغی دووەم دەستپێدەكات ئەوەیش مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ جا چ لە تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەكە بێت یاخود هێنانی یاریزانی تر لە یانەكان و نوێكردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێكی وەرزی رابردوو.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە وەرزی رابردوو پلەی چوارەمی بە دەستهێنا و راهێنەر سەمیر بابۆ سەرپەرشتی تیپەكە دەكات.
رێبین رەمزی
Top