نەریمان خدر پەیوەندی بە یانەی برایتەتی كرد

نەریمان خدر پەیوەندی بە یانەی برایتەتی كرد
گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێر نەریمان خدر بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد بۆ ئەوەی لە وەرزی دهاتووی خولی كوردستان لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا نەریمان خدری گۆڵپارێز گوتی: بەشێوەیەكی فەرەمی و كۆتایی پەیوەندیم بە یانەی برایەتی كرد بۆ ماوەی دوو وەرز لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكەم لە خولی نایابی كوردستان.
لە درێژەی قسەكانیدا نەریمان خدر گوتی: لە ساڵانی رابردوو توانیم ئاستێكی باش لەگەڵ یانەكانی ئارارات و هەولێر و كەركووك و زاخۆ و هەڵبژاردەی كوردستان پێشكەش بكەم و ئێستا هەوڵ دەدەم درێژە بە هەمان ئاست بدەم لەگەڵ یانەی برایەتی.
هەرچەندە نەریمان ئامادەنەبوو بڕی گرێبەست و مووچەكەی ئاشكرا بكات و گوتی: نرخی گرێبەست و بڕی مووچەكە بۆ من زۆر گونجاوە، چونكە دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی كەركووك گرێبەستەكەم تەواو بوو، هیچ یانەیەك گرێبەستێكی باشی وەكو برایەتی پێشكەش نەكردم بۆیە راستەوخۆ رەزامەندی خۆم نیشان دا بۆ ئەوەی لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكەم.
رێبین رەمزی
Top