لە خولی عێراق... دهۆك تووشی دۆران هات

لە خولی عێراق... دهۆك تووشی دۆران هات
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی لە شاری بەسرە لە یاریگەی شاری وەرزشی هەردوو یانەی مینا و دهۆك رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لەم یارییەدا یانەی مینا توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی مینا لە رێگەی یاریزان محەمەد شۆكان (2) گۆڵ و جێلسۆنی بەرازیلی تۆمار كرا و گۆڵەكانی یانەی دهۆك لە رێگەی یاریزانان زیاد ئەحمەد و حەیدەر راسم تۆمار كرا.
لەم یارییە یانەی مینا گۆڵی سەركەوتنی لە خولەكی كۆتایی یارییەكە تۆمار كرد هەرچەندە راهێنەر و یاریزانانی دهۆك نارەزایەكی زۆریان لە ئاستی ناوبژیوان گرت.
بەم ئەنجامە یانەی مینا كۆی خاڵەكانی بۆ 6 خاڵ بەرزكردووە و یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی لە 2 خاڵ مایەوە.
رێبین رەمزی
Top